مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشمانکردە سەر بەرزاییەکانی جۆلان لە باکووری ئیسرائیل".
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێگەیەکی گرنگی ئیسرائیل لە جۆلان کرایە ئامانج و هێرشەکەشمان سەرکەتوو بووە".
دەشڵێت" بەردەوام دەبین لە مامەڵەی توند لەگەڵ ئیسرائیل تا ئەوکاتە واز لە کوشتاری خەڵکی غەززە و لوبنان دەهێنێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" هێرشەکە بۆ پشتیوانیکردنی گەلەکەمان لە فەلەستین و لوبنان و لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە قەوارەی زایۆنی دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامیانداوە، لەوانەش منداڵ و ژن و بەساڵاچووان".