دادگای فیدراڵی لەبارەی گرانی نرخی نەوتی سپی لە هەرێم بڕیار دەدات

بڕیارە دادگای فیدراڵی لەبارەی گرانی نرخی نەوتی سپی لە هەرێم بڕیار دەدات.


بە پێی خشتەی دادگای فیدراڵی عێراق ، بڕیارە ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دانیشتنی یەکەم لەسەر سکاڵایەک بکات کە لەلایەن ١٠٢ هاوڵاتییەوە تۆمارکراوە.

سکاڵاکە لەسەر ناڕەوایی ڕێکارەکانی وەزارەتی نەوت و ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران لەسەر دیاریکردنی نرخی نەوتی سپی بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی نەوت، نرخی هەر لیترێک نەوت بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە ٥٠٠ دینار دیاریکراوە، بەڵام لە شارەکانی عێراق ١٥٠ دینارە، بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوت لە عێراقدا بە ٣٠ هەزار دینار دابەش دەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا ١٠٠هەزار دینارە.



PM:12:14:13/10/2024