کەشناسی عیراق رایدەگەیەنێت" لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشبینی باران بارین دەکرێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن".
دەستەی کەشناسی عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە".
کەشناسی عێراق پێشبینیش دەکات کە لە رۆژی چوارشەممەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و نیمچە ھەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی پێنج شەممەش پێشبینی بارانباراین دەکرێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.