تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای کردن کە هەرێمی کوردسان ١٣ ترلیۆن دینار داهاتی نەوت قەرزدارە.
ئەمڕۆ یەک شەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق عێراق، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی و بەڕێوەبەرانی بودجە و ژمێریاری و سەرۆکی دەستەی گشتی باجەکان و سەرۆکی دەستەی گومرگی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی سیاسەتی نەختینە و میکانیزمەکانی پارەدارکردنی بودجەی فیدراڵی،کۆبووەوە.
تەیف سامی وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە" لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، داهاتی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستنەکراوە و ١٣ ترلیۆن دینار داهاتی نەوت قەرزدارە".
ئەم لێدوانەی تەیف سامی لە کاتێکدایە هەرێم لەسەروبەندی هەڵبژاردندایە کە پەرلەمانی نوێ و حکومەتی نوێ دادەمەزرێت، بەلآم کێشە داراییەکان لەگەڵ بەغدادا بەردەوام دەبێت.