بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٦٩ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە، لەو بڕە هەشت ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد بووە.
بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٣١٠هەزار و ٥٨٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە ٨ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلار بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٦٠ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار و ٥٨٧ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەرچاوی تۆمارکردووە، بە جۆرێك ئەمڕۆ نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی بە ١٥٣ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.