هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەواڵی کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمنیدا ڕاگەیاند.
فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەكانی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە" هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی ئەرکی هاوبەش - ئۆپەراسیۆنی چارەنووسی سروشتی، هێرشێکی ئاسمانی وردیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی عێراق ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامدا چوار ئەندامی ڕێکخراوی داعش کوژراون کە یەکێکیان فەرماندەیەکی باڵای تێدابووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو فەرماندە باڵایەی کە کوژراوە ناوی شحادە عەلاوی ساڵح علیوی بجاری ناسراو بە ئەبو عیسا، كە والی کەرکوکە و وەک باڵاترین بەرپرسی داعش لە باکوری عێراق دانراوە.