کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا کەمیکردووە".
کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئامارێکدا بڵاویکردەوە" تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ٩ وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە ٥ ملیۆن و ٧ بەرمیل لە ڕۆژێکدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو ٢٩٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە کە دەکاتە ٥ ملیۆن و ٣٠٥ بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئەوەشی خستەڕوو، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ٧٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ١٧١ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە و ڕۆژانە ٢٤١ هەزار بەرمیل بووە.
کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمەریکا باسی لەوەشکردووە، زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوە بووە بە تێکڕای ٣ ملیۆن ٥٠٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت بە تێکڕای ٤٠٦ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، دواتر سعودیە بە ٣١٤ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لە کۆڵۆمبیا ٢٢٣ هەزار بەرمیل بووە.