چوارچێوهی ههماههنگی داوا له ئهندامانی پەرلەمانی عێراق دەکات كه هەفتەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجوومەن ئهنجام بدهن" بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان".
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە" چوارچێوەی هەماهەنگی له ماڵی عهمار حهكیم سهرۆكی رهوتی حیكمه به ئامادهبوونی محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهیزران کۆبوونەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامبوونی پاڵپشتی سیاسی عێراق کرایەوە لە ڕێگەی ڕاوێژکارییەکانی حکومەت، لەگەڵ زۆرێک لە پارت و وڵاتان بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕ دژی گەلی فەلەستین و لوبنان، هەروەها بەردەوامبوونی فریاگوزاری و پاڵپشتی مرۆیی".
هەروەها ئاماژە بەوەشکرداوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی حکومەت لە گەیشتن و دامەزراندنی ئاسایش و گەڕاندنەوەی شکۆمەندی دەوڵەت و دەستگیرکردنی داواکراوان و ڕادەستکردنەوەیان بە دەسەڵاتی دادوەری بەرزنرخێندران.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و کۆتاییهێنان بە چۆڵی ئەو پۆستە ئەنجام بدرێت.