بەپێی ڕاپۆرتێکی بەشی ڕووداوە سێکسییەکان لە بەشی پزیشکی دادیی نەخۆشخانەی پارێزگاکانی عێراق، تەنها لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ (٤٢١) کەس بونەتە قوربانی دەستدرێژی و توندوتیژیی سێکسی.
بەپێی ڕاپۆرتێکی بەشی ڕووداوە سێکسییەکان لە بەشی پزیشکی دادیی نەخۆشخانەی پارێزگاکانی عێراق لەو ٤٢١ کەسە ٣٢٧ یان ژنە و ٩٤ یان پیاوە.
لەلایەکی ترەوە بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوەردنی نێودەوڵەتی کە ئاماژە بە ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵی دراوە، هاتووە" لە کۆی نزیکەی ١٤ هەزار سکاڵا، کە لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە تۆمارکراون و زۆرینەیان لە لایەن ژنانەوە تۆمارکراون. ئاماژەی بەوەشداوە تەنها تۆمەتبارانی نزیکەی ١٠٠ دۆسییە سزادراون، لەبەرامبەر دا نزیکەی سێ هەزار کەس کە تۆمەتباربون بە کەفالەت ئازادکراون.
لە راپۆرتەکەدا هاتووشە" نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ دۆسییەـیان بە سوڵحی عەشایەری چارەسەرکراون".