عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی جوڵەی فڕۆکە مەدەنییەکانی تێپەڕین و دەرچوون و گەیشتن بە فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرتبوو. 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و کەشتیوانی ئاسمانی دەستیکردووە بە کارکردن بۆ وەرگرتنی فڕۆکەی هاتوو و ڕۆیشتن و ترانزێت و بەڕێوەبردنی ئاسمانی عێراق". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕووی جوڵەی فڕۆکەکاندا، گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوە و ڕێگاکانی بۆ سەرجەم شوێنەکانی کارا دەکات. 



AM:09:19:26/10/2024