فرۆکه‌وانێکی کۆپته‌ری عێراقی به‌سه‌ر زانکۆیه‌کی به‌غدادا به‌نزمی ده‌فڕێت بۆ ئه‌وه‌ی سڵاو له خۆشه‌ویسته‌که‌ی بکات.
به‌پێی هه‌واڵیکی سکای نیوز ئه‌و فرۆکه‌وانه که کۆپته‌ری پێیه و سه‌ر به‌سووپای عێراقه زۆر به‌نزمی به‌سه‌ر زانکۆی مه‌ئموندا ده‌فڕێت تا سڵاو له خۆشه‌ویسته کچه‌که‌ی بکات.
ڤیدیۆکه له‌فه‌یسبووک بڵاوکراوه‌ته‌وه، هاوڕێکانی کچه‌که‌ش ده‌ڵێن که پاش ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی فرۆکه‌وانه ده‌رکه‌وتووه‌و بینیویه‌تی، فرۆکه‌که سه‌ر ئاسمانی زانکۆکه‌ی به‌رداوه.
وه‌زیری به‌رگری عێراق، خالید عوبێدی وه‌فدێكی باڵای ناردوه بۆ زانکۆکه‌و داوای لێبوردنیان له سه‌رۆکی زانکۆکه کردووه که ئه‌و فرۆکه‌وانه‌یان حه‌ره‌می شکاندووه.