ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ خەمیس خەنجەر سەرۆکی حیزبی سیادە، دەستلەکارکێشانەوە خۆی لە حزبەکەی ڕاگەیاند.
خەمیس خەنجەر سەرۆکی حیزبی سیادە، ئەمڕۆ دووشەممە لە نامەیەکی فەرمیدا کە ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کردبوو، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی ئەو حزبە پێشکەش کرد.
هاوکات سەرچاوەکان باسیان لە دەست لەکارکێشانەوەی خەمیس خەنجەر کردووە کە لەلایەن کۆمیسیۆنی لێپرسینەوە و دادپەروەرییەوە بانگهێشت دەکرێت.
هەروەها سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەکەن کە نوسراوی دەست لەکارکێشانەوەی خەمیس خەنجەر، لە سەرۆکایەتی حیزبی سیادە گەیشتووەتە فەرمانگەی کاروباری پارتەکان و لەلایەن دەستەی ئەمیندارێتی حیزبەکەوە قبوڵکراوە و سەرۆکێکی نوێ بۆ حزبەکە دیاری دەکرێت.
ئەم بڕیارەش لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا بەپێی یاسای تیرۆر لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ خەمیس خەنجەر دەرکرا و دەستیش بەسەر سامانەکەیدا گیرا.