لەم هەفتەیەدا پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق یەكلادەبێتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاریدا لەم هەفتەیەدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە هەڵبژێرێت.

ئاژانسی شەفەق نیوز، ئەمشەو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند" ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە ماڵی هادی عامری کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەموو لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ڕۆژی پێنج شەممە ئەم هەفتەیە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت. 

لە ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دادگای باڵای فیدراڵی دوای چەندین سكاڵا دژی محەمەد حەلبوسی، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامییەتی حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.



PM:10:38:28/10/2024