بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ بڕی زیاتر لە ٢٩٩ ملیۆن و ١٦٥ هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.
بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" ئەمڕۆ بڕی ٢٩٩ ملیۆن و ١٦٥ هەزار و ٩٥٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی کاش فرۆشراوە و ٢٨٢ ملیۆن و ٣٦٥ هەزار و ٩٥٢ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.