پشکی نۆیەمی ئارد دابەشدەکرێت


وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند" پشکی نۆیەم بەشەئاردی ئەمساڵ ئامادە کراوە و لەمڕۆوە بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەش دەکرێت'.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ ی تشرینی یەکەم، ئەسیر داود غورەیری وەزیری بازرگانیی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" لەمڕۆوە پشکی نۆیەم بەشەئاردی ئەمساڵ بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە دابەش دەکرێت."

وەزیری بەرگری ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای بریکارەکانی خۆراک پڕۆسەی دابەشکردنی بەشەئاردەکە سەرەتا لە ناوچە هەژارنشینەکانەوە دەست پێدەکات و پاشان بۆ هاوڵاتیانی دیکە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک لە کوالێتی و بڕی ئەو بەشەئاردەی دیاری کراوە، هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.
ئەسیر داود غورەیری وەزیری بازرگانیی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەکات مانگانە لە وادەی خۆیدا سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی پێکهاتەکانی بەشەخۆراک.




PM:03:03:30/10/2024