کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ دەستیپێكرد

کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی ١٩٥ پەرلەمانتار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ دەستیپێكرد. 

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" دوای تەواوبوونی نیسابی یاسایی و بە ئامادەبوونی ١٩٥ ئەندامی ئەنجومەن، بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەن بە وەکالەت، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد". 

لە میانی دانیشتنەکەدا، مەندەلاوی تەواوبوونی ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ڕاگەیاند.

ئاماژە بەوەشدەکەن، هەریەک لە سالم عیساوی، مەحمود مەشهەدانی، تەلال زوبەی، و عامر عەبدولجەبار بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کاندید کراون. 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەکەی ئەمڕۆی تایبەتکردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان، بۆ جێگرتنەوەی محەمەد حەلبوسی کە نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە ئەندامێتیەکەی کۆتایی هات و لە کارەکەی دوورخرایەوە. 



PM:04:46:31/10/2024