کەمێک پێش ئێستا هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چووە خولی دووەم، دوای ئەوەی هیچ کاندیدێک ژمارەیەکی پێویستی دەنگی بەدەست نەهێنا بۆ ئەوەی بتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا مەحمود مەشهەدانی توانی ١٥٣ دەنگ بەدەستبهێنێت.
هەروەها سالم عیساوی ٩٥ دەنگ و عامر عەبدولجەبار ٩ دەنگیان بەدەستهێناوە.
هاوکات ژمارەی دەنگی پووچەڵ ١٤ دەنگ بووە، بەوەش هیچکام لە کاندیدان نەیانتوانیووە لەگەڕی یەکەمی هەڵبژاردن دەنگی پێویست بەدەستبهێنن و بەهۆیەشەوە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کەوتە خولی دووەم.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی ١٩٥ پەرلەمانتار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ دەستیپێكرد.