دواجار و دوای نزیک بە ساڵێک لە نەتاڵبوونی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی پەرلەماندا دوای دوو گەڕ مەحموود مەشهەدانی وەوک سەرۆکی نویی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
مەحموود مەشهەدانی، بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم کە لەلایەن زۆربەی سوننەکان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی و فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە پشتیوانی دەکرێت، لەگەڕی دووەمدا کە ٢٦٩ پەرلەمانتار ئامادەیبوون، ١٨٢ دەنگی بەدەستهێنا و بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
لە گەڕی یەکەمدا کە لە کۆی ٣٢٩ ئەندام، ٢٧١ـیان ئامادەی دانیشتنەکە بوون، مەشهەدانی ١٥٣ دەنگ و عیساویش ٩٥ دەنگی بەدەستهێنابوو.
بەربژێرانی سەربەخۆ، تەڵال زەوبەعی بە سفر دەنگ و عامر عەبدولجەبار بە نۆ دەنگ، لە گەڕی یەکەمدا شکستیان هێنا و١٤ دەنگیش پووچەڵ بوون.