مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ بۆ شەشەم جار ئامانجێکی گرنگمان لە ناو خاکی ئیسرائیل لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانکردووە".
گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ چەند ئامانجێکی گرنگیان له ناوچهكانی ژێر دهسهڵاتی ئیسرائیل و خاكی ئهو وڵاته بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە چەند هیرشێکی هێرشی جیادا هێرشیانکردە سەر".
ئاناژەی بەوەشکردووە، ئهمهش دهبێته شهشهمجار كه له ماوهی چهند كاتژمێری رابردوودا بۆردومانیان كردبێت و سەرجەم هێرشەکانیش لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراون.
گروپی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەکەدا پشتڕاستی کردەوە کە" ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامن بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی دوژمن بە خێرایی زیاتر".