دەستەی کەشناسی عێراق هوشداری دەدات لە روودانی لافاو و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات و دەڵێت" رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش بارانی بەخوڕ دەبارێت کە ڕەشەباشی لەگەڵدایە".
دەستەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "لە عێراق لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە تاوەکوو بەهۆی دۆخی ناجێگیری کەشوهەواوە، بارانبارین و هەورە تریشقە لە ناوچە جیاوازەکاندا ڕوودەدات".
دەشڵێت "بۆ ئەمڕۆ هەینی باران زیاتر لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دەبارێت و لە ناوچەکانی باکوور کەمتر دەبارێت".
ئاماژەی بەوەش کرد، "ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو، بارانی بەخوڕ ناوچەکانی باکوور دەبارێت، هەروەها لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش بارانی بەخوڕ دەبارێت کە ڕەشەباشی لەگەڵدایە".
هەروەها دەستەی کەشناسی هۆشداری دا "لە ڕوودانی لافاو لە هەندێک ناوچە، بەتایبەتی ناوچەکان بەشی ڕۆژهەڵاتی عێراق"، بەوهۆیەوە داوا لەهاووڵاتیان دەکات لەو ناوچانە دوور بکەونەوە.
دەستەی کەشناسی جەختیشی کردەوە، "پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن".