ئەنبار.. لافاو شەقامەکانی گرتەوە

بەهۆی هەستانی  لافاو لە شەقامەکانی پارێزگای ئەنبار هاتوچۆیان تیایدا سەخت بووە و بووەتە جێگەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو پارێزگایە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەگوێرەی چەند وێنەیەک کە سومەریە نیوز بڵاوی کردووەتەوە، بەشێک لە شەقامە لاوەکییە بێخزمەتگوزارییەکانی شاری ڕوومادی ژێرئاو کەوتوون، لەنێویاندا شەقامەکانی ناوچەی جەمعییەی شارەکە.

لای خۆیەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەقامەکان کە بەهۆی بارانەوە لافاو هەستاوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە عێراق ساڵانە کەمترین بڕی بارانی لێ دەبارێت.



AM:09:58:02/11/2024