بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردووەتە سەر باشووری ئیسرائیل.
ئەمرۆ سێشەممە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا لە تێلێگرام بڵاوی كردووەتەوە، ڕایگەیاندووە "هێرشیان كردووەتە سەر پێگەیەكی گرنگ لە باشووری ئیسرائیل" ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەمە شەشەمین هێرشە كە ئەمڕۆ كردوومانەتە سەر ئیسرائیل."
بەرەی مقاوەمە ڕایگەیاندووە "سێ لە هێرشەكانی بۆ سەر حەیفا بووە، هەروەها دوو هێرشی دیكە بۆ سەر باكوور و هێرشێكیش بۆ سەر باشووری ئیسرائیل بووە."
لەماوەی رابردوودا لەلایەن میلیشیاكانی عێراق كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن چەندین جار بە فرۆكەی بێ فرۆكەوان هێرش كراوەتە سەر وڵاتی ئیسراییل.