لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق پێشنیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان پەسەندكرا.
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات و تیایدا بڕیار درا بە پەسەندكردنی تێبینی و پێشنیارەكانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم( ناوچە جێناكۆكەكان).
پێشنیارەكانی حكومەتی هەرێم، كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندی كردووە بریتین لەوەی"لە سەرژمێریدا خەڵك لەسەر بنەمای ناوچە ڕەسەنەكانی خۆیان تۆمار دەكرێن نەك شوێنی نیشتەجێبوونیان".
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە سەرژمێری كەركوك، بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٩٥٧ دانیشتووانی ئەو پارێزگایە تۆمار دەكرێن.
لە هەفتەی ڕابردوودا شاندێكی بالای حكومەتی هەرێمی كوردستان چووە بەغدا و لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە و داوایان كرد" لە سەرژمێری گشتی دانیشتوواندا خەڵكی ناوچەكان لەسەر بنەمای ناوچەی ڕەسەنی خۆیان تۆماربكرێن نەك ئەو ناوچەیەی ئێستا لێی نیشتەجێبوون".