وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەكات میلیشیاكان رابگرێت

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، داوا لە محەمەد شیاع سودانی دەکات گروپە چەكدارەكان كۆنتڕۆڵ بكات تا عێراق نەبێت بە بەشێک لە ململانێیکانی ناوچەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی تشرینی دووەم وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵایکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە سوودانی کردوە، گروپە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ بکات و بەر بە تێوەگلانی عێراق بگرێت لە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داواشی لە سودانی كردووە، فەرمانبەرە ئەمریكییەكان بپارێزن لەو هێرشانەی لە عێراقەوە ئەنجامدەدەرێن




PM:10:47:05/11/2024