سودانی: كاردەکەین بۆ دورخستنەوەی خاك و ئاسمانی عێراق لە جەنگ

سەرۆک وەزیارنی عێراق وتی" دەنگۆی بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردن بەهانەیە بۆ دەستدرێژیكردنە سەری بیانوویە و بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق دەخوازێت كار بۆ دورخستنەوەی خاك و ئاسمانی بكرێت لە جەنگ".

ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق كۆبوەوە و بە گوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لە کۆبوونەوەکەدا سودانی رایگەیاندووە" ئەو هەواڵانەی  باس لە بەكارهێنانی خاكی عێراق دەكەن بۆ ئەنجامدانی هێرشكردن یان وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەكان، بەهانەو بیانوی درۆیە، بۆ ئەوەی بكرێتە پاساو بۆ دەستدرێژیكردنە سەر عێراق و سەروەری و خاكەكەی". 

سودانی دەشڵێت" بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق دەخوازێت كار بۆ دورخستنەوەی خاك و ئاسمانی بكرێت لە ئامرازەكانی جەنگ، كە قەوارەی زایۆنی دەیەوێت فراوانی بكات، بەهۆی سیاسەتە دوژمنكاریەكانی دژی وڵاتان و گەلانی ناوچەكە".




PM:11:17:06/11/2024