سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی باشترکردنی سیستەمی دارای و بانکی چەند بڕیارێکی نوێ دەرکرد کە گرنگترینیان زیاد کردنی ژمارەی لقی بانکەکانە لە سەرجەم پارێزگاکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی، محەمەد شیاع سودانی، بڵاوی کردەوە، لە درێژەی پلانی دو ساڵی ڕابردو حکومەتی عێراق بۆ باشتر کردنی سیستەمی دارای و بانکی چەند بڕیارێکی نوێ دەرکرا لەوانەش پاپەند کردنی بانکەکان بە کارکردن بە سیستەمی نوێ پارەدانی ئۆنڵاین و ئەپڵیکەیشنی مۆبایل، گرنگی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە داراییەکانیان بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستی تاک و کۆمپانیا بچوکەکاندا بگونجێت.
ئەوەش هاتوە کە دەبێت ژمارەی لقە بانکیەکان لە سەرجەم پارێزگاکان زیاد بکرێت بۆ هاندانی زیاتری بانکی کرد لە مامەڵەکاندا.
بڕیاریشدراوە بە ئاسانکاری کردن لە پێدانی قەرزی بچوک و گەورەدا و بەرزکردنەوەی گشتگیری دارایی لە قایمقامیەتەکان لەڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکی بۆ چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە.