کۆی گشتی فرۆشی دۆلاری ئەمریکی بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە.
بانکی ناوەندی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڕی ١ ملیار و ١٦٩ ملیۆن و ٣٢ هەزار و ٨٨٤ دۆلاری فرۆشتووە کە ڕۆژانە ٢٣٣ ملیۆن و ٨٠٦ دۆلار هەزار و 577 دۆلار بووە.
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بووە کە فرۆشی ٣٠١ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار و ٨٩٨ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشی ڕۆژی یەکشەممە بووە کە ٢٨٢ ملیۆن و ٦٤ هەزار و ٧٩٨ دۆلار بووە.
هەروەها فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١ ملیار و ١٢٢ ملیۆن و ٤٣٢ هەزار و ٨٨٤ دۆلار بووە، کە بەراورد بە فرۆشی کاش بە ڕێژەی ٩٦% زیادیکردووە کە بڕەکەی ٤٦ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار بووە.