هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەیەکدا کەمیکردووە

کارگێڕی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا کەمی کردووە". 

کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ١٠ وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە ٥ ملیۆن و ٥٩٩ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە و دەکاتە ٤ ملیۆن و ٩٩٩ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ١٨٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، بەراورد بە هەفتەی ڕابردووتر ٧٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە کە ڕۆژانە ٢١٦ هەزار بەرمیل بووە. 



PM:06:45:10/11/2024