ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لیپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەکەن و دەشڵێن" كار بۆ گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەكەن، چونکە تەمەنی یاسایی تێپەڕیوە و لەو پۆستەدا بەردەوامە، لە کاتێکدا دەبێت خانەنشین بکرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەم محەمەد نووری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند،
هەنگاوێک لەناو لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێپرسینەوە لە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق هەیە.
ئەوەشی خستە ڕوو"لێپرسینەوە لە ناوبراو بە هۆی نەبوونی کۆنترۆڵی جێگیریی نرخی دۆلار و باڵادەستیی بانکە ئەهلییەکانە بەسەر پرۆسەی فرۆشتنی دراودا".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" پرسەكان زۆرن، هۆکارێکی دیکە کە بە یەکێک لە هۆکارەکانی لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی دادەنرێت، هەژموونی بەشێک لە بانکە ئەهلییەکانە کە خاوەندارێتیی ڕەگەزنامەی بیانی دەکەن و جڵەوی پرۆسەی کڕین و فرۆشتنی دراو و حەواڵەی دەرەکییان كردووە."
دەشڵێت"كار بۆ گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەكەن، چونکە تەمەنی یاسایی تێپەڕیوە و لەو پۆستەدا بەردەوامە، لە کاتێکدا دەبێت خانەنشین بکرێت".