كارمەندێكی ئەمنی لەناو بینای قەزای مەندەلی سەربە قەزای بەلەدروزی پارێزگای دیالە، بە فیشەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان لەناو تەلاری دادگای قەزای مەندەلی، تەقەی لەخۆی كرد و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. لەئێستا هێزێكی ئەمنی لێكۆڵینەوەیان لەبارەی ڕووداوەكەوە دەست پێكردوە.
بەپێی هەواڵەكە ئەو كارمەندە بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كە خاوەندارێتییەكەی بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە، تەقەی لە خۆی كردووە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. تا ئێستا هۆكاری خۆ كوشتنی ئەو كارمەندە دیارنیە.