رۆژێکی دیکە پشووی فەرمی راگەیەنرا

بەبۆنەی بەڕێوەچوونی یاری نێوان عێراق و ئوردن پارێزگاری بەسرە بڕیاریدا ڕۆژی پێنج شەممە بكاتە پشووی فەرمی.

پارێزگاری بەسرە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە سەرجەم فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە" پشووەکە بەبۆنەی یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق و ئوردنە و بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتە لە بەردەم هاندەرانی عێراق تا بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا بکەن".

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو (٢٠و ٢١ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٤) بەبۆنەی سەرژمێری گشتی دانیشتووانەوە لە تەواوی عێراق و هەرێم پشوو دەبێت.



PM:05:11:12/11/2024