ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی سەرژمێریی دانیشتووان بڕیاری دا، دەرئەنجامی سەرژمێری لەناوچەکانی ماددە ١٤٠ هەژمار نەکرێ تا لیژنەیەک یەکلاییدەکاتەوە کە ئەوانەی تۆمار کراون خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەن و سەرژمێری ١٩٥٧ـیان لەو ناوچانە هەبووە".
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران سودانی کۆبوەوە، یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە پرسی سەرژمێری گشتی و بەتایبەتی ناوچە جێناکۆکەکانە.
لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا " دەرئەنجامی سەرژمێری لەناوچەکانی ماددەی ١٤٠ هەژمار نەکرێ تا لێژنەیەک یەکلایی دەکاتەوە کە ئەوانەی تۆمار کراون خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەن و سەرژمێری ١٩٥٧یان لەو ناوچانە هەبووە".
بەپێی بڕیارەکە لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی پلادانانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکدەهێندرێت، بۆ وردبینیکردن لە ناوی ئاوارەکان کە هاتوونەتە ئەو ناوچانە، ئەوەش بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کە تۆمار کراون. ئەمانە ناوەکانیان لەسەر کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی مادەی ١٤٠ دەسڕێتەوە و دەخرێنەوە سەر زێدی خۆیان."