کەرکوک.. بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە ٢ کەس کوژران و کەسێکیش برینداربوو

لە گەڕەکێکی شاری  کەرکوک، بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە دوو کەس کوژران و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار بوو.

بە گوێرەی زانیارییەکن درەنگانی  شەوی رابردووو لە گەڕیکی حەجاج لە شاری کەرکوک  دوو گەنج دەبێتە شەڕیان دوای گەڕانەوەیان بۆ ماڵ شەڕەکە جارێکی دیکە دەست پێدەکاتەوە و چەکی تێدا بەکاردەهێنرێت، لە ئەنجامدا دوو کەس دەکوژرێن و یەکێک دیکەش بریندار دەبێت و لە ئەنجامدا ٢ کەس دەکوژرێت و  کەسی دیکە بریندار دەبن.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک لەمبارەیەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە"  دوو گەنج لە کاتی بەرێوەچوونی یاری نێوان عێراق – ئەردەن، لە یەکێک لە کافتریاکان سەرخۆش بوونە و بووە بە شەڕیان، دوای گەڕانەوەیان پەنایان بۆ چەک بردووە و لە نێو کۆڵانێکی گەڕەکەکە بووە بە شەڕیان، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و دەرگای ماڵان فیشەکی بەرکەوتووە، و یەکێک لە شەڕکەرەکان کوژراو و دووی دیکەش بریندار بوون".

وتیشی" یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، بەکۆی گشتی لە ئەنجامی شەڕەکە دوو کوژراو و بریندارێک هەیە".

بە پێێ وتوی سەرچاوەکە هەردوو بنە ماڵە شەڕەکەرەکە خزم وکەسی یەکترن و لەنەتەوەی عەربن وخەڵکی باشوری عێراقن، کاری گامێشەوانی دەکەن، هێزە ئەمنیەکان لە ناوچەکە بڵاوەیان پێ کراوە بۆئەوە شەڕەکە زیاتر گەورە نەبێت.




AM:10:08:15/11/2024