عێراق.. بڕی فرۆشتنی دۆلار لە هەفتەی ڕابردوو كەمیكردووە

بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١ ملیار و ٤٣٤ دۆلار فرۆشتووە کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بڕی فرۆشی دۆلار کەمیکردووە. 

هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندی ١ ملیار و ٤٣٤ ملیۆن و ٩٨٢ هەزار و ٥٠٥ دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان بە نرخی فەرمی فرۆشتووە کە ڕۆژانە ٢٨٦ ملیۆن و ٩٩٦ هەزار و ٥٠١ دۆلار بووە. 

بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی دووشەممەدا تۆمارکراوە کە بڕی ٢٩٢ ملیۆن و ٤٢٧ هەزار و ٧١٣ دۆلار بووە، کەمترین فرۆش ڕۆژی چوارشەممە بووە و ٢٨١ ملیۆن و ٩٧٩ هەزار و ٣٤٤ دۆلار بووە.

هەروەها فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١ ملیار و ٣٨٠ ملیۆن و ٧٨٢ هەزار و ٥٠٥ دۆلار بووە، بەڵام بە فرۆشی نەختینەیی ٥٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار بوو. 

هەفتەی پێشووتر بانكی ناوەندی ١ ملیار و ٤٤٧ ملیۆن‌ و ٢٠١ هەزار و ٧٠٣ دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە. 



PM:06:07:16/11/2024