بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر ٣٠٨ ملیۆن و ١٨ هەزار دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە کە ٢٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.
بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ دووشەممە بڕی ٣٠٨ ملیۆن و ١٨ هەزار و ٣٢٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، لەو بڕە ٢٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٨٤ ملیۆن و ٨١٨ هەزار و ٣٢٦ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بووە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.