وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ڕۆژی ٢٠ و ٢١ی مانگ هەموو هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدا دەبن

لیژنەی باڵای ئەمنیی بۆ سەرژمێریی دانیشتوان ڕایگەیاند'' لە ڕۆژانی سەرژمێریی کە دەکاتە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، هەمو هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق لە ئامادەباشیدا دەبن".

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی"  قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتی سەرژمێریی گشتی لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٩ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٢ی مانگ کۆتایی دێت و قەدەغەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".

ڕونیشی کردوەتەوە، لەو دو ڕۆژەدا، جوڵەی هاوڵاتییان، ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرەکان سنوردار دەکرێن و قەدەغەی تەواویش لە نێوان شار، قەزا و گوندەکان جێبەجێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردوە، قەدەغەکە حاڵەتە مرۆییە بەپەلەکان و دۆخە لەناکاوەکان ناگرێتەوە، بۆ نمونە دۆخێکی ئەمنی لەناکا و یان ڕوداوە سروشتیەکان و گۆرانی خێرای کەشوهەوا.




PM:08:04:18/11/2024