ئەمڕۆ سێشه‌ممه ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ وڵاتی ئیمارات گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕاگرت.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، وڵاتی ئیمارات لە ئەمڕۆوە سەرجەم گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدای عێراق ڕاده‌گرێت.
ئاماژە بەوەشدەکەن، سەرجەم گەشتەکان تا ٣٠ی ئەم مانگە ڕادەگیرێن، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیش بۆ بەیرووت و بە هەمان شێوەش لە بەیرووتەوە بۆ ئیمارات دەگرێتەوە کە تا ٣١ى کانوونى یەکەم سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیراون.