ئەنجامی بەرایی پرۆسەی سەرژمێری ژمارەى دانیشتوانی عێراق ڕاگەیەندرا

بەپێی ئەنجامی بەرایی ژمارەى دانیشتوانى عێراق زیاتر لە ٤٥ ملیۆن کەسە کە ڕەگەزی مێ لە ڕەگەزی نێر زیاترە. 

ئاژانسی هەواڵی عێراقییە، ئەمڕۆ هەینی لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ئێستادا ٤٥ ملیۆن و ٨٧٠ هەزار کەسە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیە ٢٥ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار کەسیان له‌ ڕه‌گه‌زى مێیە و ٢٠ ملیۆن و ٣١٠ هەزار کەسیش لە ڕەگەزی نێرن. 

بەهۆى تەواونەبوونى پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، ئەمڕۆ قۆناغی سێیەمی پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و پێشبینىدەکرێت ژمارەى دانیشتوانى عێراق لەو ژمارەیەش زیاتر بێت. 



PM:02:26:22/11/2024