وەزیری دەرەوەی عێراق لە بارەی رەوشی هەستیاری عێراقەوە رایگەیاند" لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق ململانێی گەورە هەن و هەندێکیان درێژدەبنەوە ئەودیو سنوور، ئێستا ڕەوشەکە بەهۆی دراوە نوێکانی لە ناوچەکە ئاڵۆزەو، لەوانەیە ناوچەکە بەرەو شەڕێکی گشتگیر بچێت".
هەینی ٢٢ـی تشرینی دووەم، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چوارچێوەی پانێلی کۆڕبەندی مێپس لەبارەی هۆشداریەکەی ئیسرائیلەوە وتی " لەلایەن حکوومەتی ئیسرائیلەوە، نامەیەک پێشکەشکراوە بۆ سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکات بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش لەلایەن حکوومەتی نتانیاهوەوە، ئەو نامەیە ئاماژە بەوە دەکات کە هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامن، ئەوەش ماف بە ئیسرائیل دەدات بەرگریی لەخۆی بکات، هاوکات ئاماژەی بە ماددەی ٥١ کردووە لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمە تایبەتە بە مافی بەرگریکردن لە خۆت، هەروەها قسە و باسی میدیایش هەن کە دەڵێن: هێرش دەکرێتە سەر عێراق".
فواد حسێن ئاماژە بەوەش دەکات، هەنگاوی دواتر ئەوە بوو نامەیەک هەبوو لەلایەن سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەمە واتای ئەوەیە هەنگاوی پێشەکی هەن و ماندوومان دەکەن، تایبەت بە هێرشکردنە سەر عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە".
لەبارەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاتنە سەرحوکمی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی نوێی ئەمەریکاوە، وەزیری دەرەوە وتی " سیاسەتی ترەمپ، سیاسەتێکی جیاوازە لەگەڵ دیموکراتەکان، سیاسەتی ئەو بە ئاراستەی رۆهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگە چارەسەری کێشەکان بکات، ئێستا ئێمە لەبەردەگای شەڕداین لە ناوچەکە، شەڕ تەنها لە غەززە و لوبنان نییە، ئێمە هەست دەکەین پانتایی شەڕەکە بەرفراوانتر دەبێت، لە باس لە فراوانبوونی شەڕ دەکەین، ئەوە واتای سیاسەتی ئیدارەی ئەمەریکا لەگەڵ واقیعە نوێکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات".
فواد حسێن لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و ناوچەکە دەڵێت" ئەگەر عێراق بخزێتە نێو شەڕی ناوچەکە، سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوتی بە ئامانج دەگیرێن و ئابووری عێراق پەکی دەکەوێت".
"ئابووری عێراق تاک لایەنەیە کە پشت بە نەوت دەبەستێت، کە نرخی نەوت دادەبەزێت، ڕەوشەکە ئاڵۆز دەبێت، پشت بەستن بە نەوت ئالەنگارییە، کە ناوچەکە لەژێر ئاگردایە، ئەگەر شەڕێک ڕووبدات، عێراق ناتوانێت نەوت لەڕێگەی بەسرەوە نەوت بنێرێتە دەرەوە و پەکی دەکەوێت، تەنها بۆریەکەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەیە".( فواد حسێن بەمشێوەیە هەڕەشەکانی خستەڕوو).
هەینی ٢٢ ی تشرینی یەکەم پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس٢٠٢٤) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری هەولێر دەستی بەکارەکانی کردو چەندان بەرپرسی هەرێم و عێراق و ناوچەکەو جیهان بەشدارن.