وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنی سەرژمێریی دانیشتوان رایگەیاند" بڕیاردراوە كاتژمێر ١٢ی ئەمشەو قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاكان هەڵبگیرێت"
عەمید - میقداد میری، وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنی سەرژمێریی دانیشتوان ئەمڕۆ هەینی ٢٢ ی تشرینی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " دوای تەواوبوونی پلانی سەرژمێریی دانیشتوان، بڕیار دراوە لە كاتژمێر ١٢ی ئەمشەو قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاكان هەڵبگرێت".
ئەوە لە کاتێکدایە تۆمارکردنی پرۆسەی هاوڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە تا ئێستا بەم شێوەیەیە:
بەغدا: 80.48%
نەینەوا: 98.60%
هەولێر: 96.31%
سلێمانی: 94.76%
بەسرە: 89.85%
بابل: 94.78%
دیالە: 98.10%
زیقار: 86.84%
نەجەف: 92.27%
کەرکوک: 97.74%
ئەنبار: 95.99%
سەلاحەدین: 98.16%
کەربەلا: 95.81%
واست: 98.68%
دیوانیە: 95.33%
دهۆک: 95.25%
میسان: 91.23%
موسەننا: 94.73%