کۆمکاری عەرەبی بۆ تاوتویی کردنی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات

کۆمکاری عەرەبی لەسەر دۆخی ناوچەکە و بۆ تاوتوێی کردنی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات

حسام زەکی، یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند" لەسەر داوای عێراق بۆ ڕێکخستنی دانیشتنێکی نائاسایی و هاوکات پشتگیری ژمارەیەک وڵاتی دیکە لە داواکەی عێراق، ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی به سەرۆکایەتی یەمەن کۆبونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجامدەدات".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لە کۆبونەوەکەدا، یاداشتنامەی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان تاوتوێ دەکرێت سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق بە ئامانجی بەرفراوانترکردنی بازنەی ململانێکان لە ناوچەکەدا.



AM:09:08:24/11/2024