سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی سیادە ئاشکرایدەکات ، کە کاردانەوەی ئیسرائیل لەدژی عێراق بەزەبرو چاوەڕوان نەکراو دەبێت بەجۆرێک کە زیانێکی گیانی و ماڵی زۆری بەدواوە دەبێت.
ئەحمەد دلێمی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ ئەو پەرچەکردارەی ئیسرائیل بەرامبەر عێراق دەیبێت زۆر بەزەبرو چاوەڕوان نەکراو دەبێت و چەندان پێگە لەناوخۆی عێراق بۆردومان دەکات بەجۆرێک زیانەکانی ئەو پەلامارە لەڕووی گیانی و ماڵییەوە زۆر دەبێت.
بەوتەی دلێمی ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریکا هیچ بەهایەکی نەماوەو کاری پێناکرێت و ئەمریکاش چرای سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵکردوە بۆ ئەوەی پەلاماری عێراق بدات و پێویستە بەغدادیش ئەو رێککەوتننامەیە هەڵبوەشێنێتەوەو دانیپێدا نەنێت و سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە بکاتە دەرەوە.
ئەو سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی سیادە جەختیکردەوە کە ئەمریکا هاوکاری ئیسرائیل دەکات لەپەلاماردانی عێراقدا.
دوێنێش رۆژنامەی شەرقلئەوسەت ، بڵاویکردبوەوە کە ئیسرائیل لەماوەی ٣ رۆژدا ٣٠٠ هێرش دەکاتە سەر عێراق و سەرکردەکانی مقاوەمەی ئیسلامیی و گروپەکانی سەر بەئێران بەئامانج دەگرێت.