تاوانەكانی داعش نزیكەی 14 ملیۆن كەسی ئاوارە كردوە


بەهۆی هێرش‌و تاوانەكانی چەكدارانی داعش لە عێراق‌و سوریا 12 ملیۆن‌و 600 هەزاری هاوڵاتی سوری‌و عێراقی ئاوارە بوون.

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند كە شەڕی سوریا‌و تاوانی چەكدارانی داعش بووەتە هۆی ئەوەی 7 ملیۆن‌و 200 هەزار كەس لەناو سنورەكانی ئەو وڵاتەدا ئاوارە ببن.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە نزیكەی 3 ملیۆن‌و 300 هەزر كەس ئاوارەی وڵاتانی دەوروبەری سوریا بوون.

بەپێی ئەو ئامارە، لە عێراقیش بەهۆی هێرش‌و تاوانەكانی داعش ملیۆنێك‌و 900 هەزار كەس ماڵ‌و حاڵی خۆیان بەجێهێشتوە‌و ئاوارە بوون.




PM:10:04:11/11/2014