کێشەی هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ عێراق چارەسەرکرا

کۆمپانیای نیشتمانی غازی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت" وڵاتەکەی پابەندبوونی خۆی بە هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق بەپێی پلان کاری لەسەر کراوە و جێبەجێدەکرێت". 

غوڵام ڕەزا کۆشکی سەرۆکی ناوەندی چاودێری ئیدارەی گازی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند" وڵاتەکەی پابەندە بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ عێراق لە بواری غاز هەیەتی". 

وتیشی" هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق لە دوو خاڵی ئاڵوگۆڕی باشوور و ڕۆژئاوای وڵاتەوە ئەنجام دەدرێت، قەبارەی هەناردەکردن پەیوەستە بە پێداویستییەکانی عێراقەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا زیاترە و لە شەش مانگی دووەمی ساڵدا کەمترە، هەروەها بە ڕەزامەندی هەردوولا". 

لە درێژەی قسەکانیدا غوڵام ڕەزا کۆشکی دەشڵێت" بەپێی ڕێککەوتنی لەگەڵ لایەنی عێراقی، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمسادا  یەکێک لە خاڵەکانی ئاڵوگۆڕکردن ڕاگیرا بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی دەورەی بۆ بەشی دەرەوە، و ئەو پابەندبوونانەی کە لە ڕێگەی خاڵی دووەمەوە ڕێککەوتنیان لەسەر کرا جێبەجێکراوە". 

بە وتەی کۆشکی، دوای پاراستنی وێستگەی یەکەم، لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە غاز لەم وێستگەیەوە دەستیپێکردووە، وێستگەی دووەمیش لە خزمەتگوزاری دەرهێنراوە و چاکسازییە سەرەتاییەکان دەستیپێکردووە.

سەرۆکی ناوەندی چاودێری ئیدارەی گازی کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی" پرۆسەی گواستنەوەی تێرمیناڵەکانی هەناردەکردن لە ماوەی چاکسازییە گەورەکاندا جێبەجێدەکرێت، بە ئاگادارکردنەوەی هەردوولا و لەسەر بنەمای ئەو گرێبەستەی لە نێوانیاندا ئەنجامدراوە". 



AM:10:49:26/11/2024