عێراق بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت و بۆ غەزەی دەنێرێت

بەپێی  نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، ١٪ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی دەوڵەت بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە ببڕێت و وەك هاوكاری بیدات بە هاوڵاتیانی غەزە و لوبنان.


بە پێی نوسراوەكە كە لە كۆبوونەوەی رۆژی ١٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری لەسەر دراوە لە كاتی رەزامەندنەبوونی مووچەخۆر یاخود فەرمانبەری دەوڵەت بە بڕینی ئەو بڕە لە مووچەكەی، ئەوا نووسراوێكی فەرمی پێشكەش بە وەزیر یاخود دەستە و دامەزراوەكان دەكات و ناڕازیبوونی خۆی دەخاتەڕوو، پاشان وەزیر یاخود ئەو لایەنە، نووسراوەكە بەرزدەكاتەوە و ناوی ئەو مووچەخۆرە لە لیستی بەخشەرەكان دەكشێنێتەوە.

بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت.




PM:03:17:26/11/2024