وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان دەکات و لە هەمانکاتدا داوای ڕزگارکردنی کەرتی غەززە دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە" هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە یارمەتیدەر بێت بۆ کۆتاییهێنان بەو توندوتیژی و وێرانکاری و ئازارانەی کە ڕووبەڕووی لوبنان دەبنەوە".
وەزارەتەکە دەشڵێت" بەردەوامی پشتیوانی عێراق بۆ حکومەت و گەلی لوبنان دەکەین بە پەرۆشەوە بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هەروەها جەخت لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکەینەوە بۆ دڵنیابوون لە دوورکەوتنەوە لە هەڵکشانی نوێ و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ گەلی لوبنان".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" گرنگە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان چڕتر بكرێتەوە بۆ دڵنیابون لە دورکەوتنەوە لە پەرەسەندنێکی نوێ و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ گەلی لوبنان، هاوکات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەنگاوی جددی و بەپەلە بنێن بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژی و هێرشە بەردەوامەکانی دژی گەلی فەلەستین و کەرتی غەززە".