کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌واى ڕۆژانى داهاتووی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ هەینی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە". 

دەستى كه‌شناسی عێراق، ئەمڕۆ ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ بەگشتی ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور". 

کەشناسی عێراق سەبارەت بە پلەکانی گەرما ئاماژە بەوەدەکات، لە تەواوی ناوچەکانی عێراق پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشه‌ممه‌ی هەفتەی داهاتوو کەشوهەوا ئاسایی ده‌بێت و هەندێک کات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور، پلەکانی گەرماش بەجێگری دەمێننەوە، هاوکات مەودای بینین (٦ - ٨) کم دەبێت. 

هەروەها لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات، لە ناوەڕاست و باشوور ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبووبەوەی پلەکانی گەرما. 



PM:06:37:29/11/2024