پێشبینی دەکرێت داهاتی ئەمساڵی گومرگ بەرزبێتەوە و بگاتە دوو ترلیۆن دینار

دەستەی گشتی گومرگی عێراق پێشبینی دەکات داهاتی ئەمساڵی گومرگ بەرزبێتەوە و بگاتە دوو ترلیۆن دینار.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حەسەن عگێلی، بەڕێوەبەری گشتی گومرگەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، ئەو داهاتەی کە دەستەکە کۆیان دەکاتەوە زیادی کردووە، بەتایبەتیش دوای خستنەگەڕی ئەو سیستمە ئەلیکترۆنییەی کە حکومەت پەیڕەوی دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە داهاتی دەستەکە لە ساڵی ٢٠٢٢دا تەنها ٨٠٧ ملیار دینار بووە، بەڵام لە ٢٠٢٣دا دوای پەیڕەوکردنی سیستمە ئەلیکترۆنییەکە گەیشتە ترلیۆنێک و ٣٣ ملیار دینار.

عگێلی ڕاشیگەیاند داهاتی گومرگەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئاب ترلیۆنێک و ٣٢٨ ملیار دینار بووە و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵ بگاتە دوو ترلیۆن دینار.



PM:01:15:01/12/2024