سەرۆک کۆمار و ئەعرەجی باس لە دوایین پێشهاتەكانی سوریا دەکەن

سەرۆك كۆماری عیراق و راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عیراق كۆبوەوە کە تێیدا دوایین پێشهاتەکانی سوریا تاوتوێکران. 

فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە" لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبووەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا پشتگیری خۆی بۆ تەواوی هەوڵی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان دوپاتكردوەتەوە". 

هەر لە کۆبونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی سوریا و كاریگەرییەكانی لەسەر ناوچەكە بەگشتی کراوە.

لای خۆشیەوە سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە" گرنگە كۆمەڵی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت لە پشتگیریكردنی سەقامگیری و رێگریكردن لە جەنگ و كوشتار و وێرانكاری زیاتر لە ناوچەكەدا". 

هەروەها لە لایەکی دیکەشەوە قاسم ئەعرەجی جەختی لە ئەنجامدانی ئەركەكانی بۆ پاراستنی ئاسایشی عیراق و گیانی هاوڵاتییان کردەوە. 



PM:04:12:01/12/2024