هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەیەکدا زیادیکردووە

کارگێڕی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیادیکردووە". 

کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە هەشت وڵاتی سەرەکییەوە گەیشتووەتە ٥ ملیۆن و ٦٥٧ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ٢٧٧ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، بەراورد بە هەفتەی ڕابردووتر ٤٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە. 



PM:06:48:01/12/2024